AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢١

٥:٣٦:٢٨ ب.ن
1200264

دیداری شاندێکی ھۆزەکانی مەئریب لەگەڵ ڕابەری ئەنساروڵڵای یەمەن

شاندێک لە ھۆزەکانی ناوچەی«جەبەل موراد»لە پارێزگای مەئریبی یەمەن ڕۆژی پێنج شەممە چاوی بە «سەیید عەبدولمەلیک حوسی» ڕابەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن کەوت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سەیید عەبدولمەلیک حوسی» لەو دیدارەدا داوای لەو ھۆزانە کرد کە ئاسایشت و سەقام و ئاشتی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن پەرە پێ بدەن و بۆ چارەسەریی کێشەکانی نێوخۆ، ھاوکاری بکەن.

ڕابەری ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕی ستایش کردنی ئەو ھۆزانەی یەمەن، لە وریا بوونیان لەمەڕ بەرنگاربوونەوەی ھێزە دعەست درێژکارەکانی سەعودی ڕێزی گرت.

وتیشی: قازانجی گشتی، شەرافەت و کەرامەت لە گرێوی برایەتی، ھاوکاری، لێک گەیین و ڕاوەستان لە بەرامبەر پاوانخوازیی و سەرپەرشتیاریی بیانی بە سەر یەمەن دایە.

ڕابەری ئەنساروڵڵا جەختی لەوەش کردەوە کە، بڕیاری ھۆزەکانی «جەبەل موراد» بۆ داکۆکی لە وڵاتی یەمەن، بڕیارێکی نەتەوەخوازانە، بوێرانە، ئازایانەو شەریفانەیە.

شاندێکی سەربە ھۆزەکانی شارگەلی «ئەلعەبدیە» و «مەئریب» و «شبوە»ش سەرەتای ئەم مانگە چاویان بە ڕابەری وەنساروڵڵا کەوتبوو.

342/