بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «فەیسەڵ میقداد» وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سڵاوی گەرمی «بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریای گەیاندە «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی.
وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران و سووریا دوایین پەیوەندییەکانی دوو قۆڵی، ھاوکاریی ئابووری، ڕەوانەکرانی توریسمی گەشتکاری و زیارەتی لە نێوان ھەردووک وڵاتی لێک دایەوەو لە سەر ھێندێک بابەتی ناوچەیی چڕ بوونەوە.
لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕێزنان لە یادو بیرەوەریی شەھیدانی خۆڕاگری، «فەیسەڵ میقداد» وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریای بۆ سەردانی تاران بانگێشتن کرد.
342/