AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢١

٩:٤٤:٣٧ ب.ن
1199958

تاوتوێ کرانی گەشەی پەیوەندییەکانی پیشەسازی و سەرمایەدانانی نێوان سووریاو عێراق

باڵوێزی سووریا لە بەغداو سەرۆکی یەکێتیی پیشەسازیی عێراق ڕێگاکانی گەشەی پەیوەندیی دوو قۆڵیی نێوان دیمەشق و بەغدایان لە بواری پیشەسازی و سەرمایەدانان لێک دایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سوڵتان جەدعان دەندەح» باڵوێزی سووریا لە عێراق و «عادڵ عەکاب» سەرۆکی یەکێتیی پیشەسازیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە بەغدا دیدارو وتووێژیان کرد.

ھەردووک لا لەم دیدارەدا باسی ئەو پێشکەوتنە بەربڵاوەیان کرد کە لە بواری ھاوکارییەکانی دوو وڵاتی سووریاو عێراق لە ڕووی جۆربەجۆرەوە ئەنجامی گرتبوو و لە سەر ھۆگریی خۆشیان بۆ بەرز کردلنەوەی ھیاتری پەیوەندییەکانیان پێیان داگرت.

«دەنداح» باڵوێزی سووریا لە عێراق لە بارەی ئەم دیدارەوە وتی: یاسای تازەی سووریا بۆ سەرمایەدانان و ھەروەھا ڕێگاکانی ڕاپەڕاندنی پرۆژەی سەرمایەنانەوەی پیشەگەرانە لە دوو وڵات کە دیارە دەبێتە ھۆی ھێزمەند بوونی سەرکایەنانەوە لە سەرچاوە ماددی و زانستی و بارستاییە ئابوورییەکاندا، لەو بابەتانەی دیکە بووە کە لەو دیدارەدا گفتوگۆی لە سەر کراوە.

342/