بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە وێڕای ڕێزگرتن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا، پەرە پێ دانی پەیوەندیی بازرگانی و ئابووریی لەگەڵ ڕووسیا بە خواستی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی.
ڕەییسی بە دەربڕینی ئەمەی کە تاران و مۆسکۆ لە زۆر بابەتی نێونەتەوەیی ھاوتەریبن و یەکتر بەھێز دەکەن، وتیشی: بەرنگار بوونەوەی یەک لایەنەخوازی لەو خاڵە ھاوبەشانەی دیکەی ھەردووک وڵاتە.
سەرۆک کۆماری ئێران لە سەر بەردەوام کرانی ھاوکاریی ھاوبەش لە پرسە ناوچەییەکاندا پێی داگرت و وتی: مانەوەی ھێزی بیانی لە سووریا بە پێچەوانەی خواستی گەل و دەوڵەتی سووریایەو بە نایاسایی دەزانین، چونکو ھەڕەشە لە سەقام و ئاسایشتی ئەم وڵاتە دەکات.
ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستانیش وتی: بوونی داعش لە ئەفغانستان بۆ ناوچەکەو ئەم وڵاتە بە پڕمەترسی دەزانین کە دیارە دەبێ لە ھەمبەر مەترسییەکانی ئەم پیلانە وریا بین.
«ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیاش وتی: مۆسکۆ پشتگری لە پێشنیارەکانی تاران دەکات لەمەڕ ئامادە کردنی بەڵگەی ھاوکاریی درێژماوەی نێوان دوو وڵات و سوورین لە سەر ئەوەی کە ھەرچی خێراتر یەکلایی و جێبەجێی بکەین.
پوتین وێڕای ئاماژە کردن بە ھۆگریی ھەردووک وڵات لە بواری پرسی ناوچەیی بە تایبەت سووریا،وتیشی: یە ھەوڵی ھاوبەش توانیمان سەربەخخۆیی سووریا بپارێزین و مەکۆی تیرۆریستان لەم وڵاتەدا تێک و پێک بدەین.
342/