AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

١٤ تشرینی دووەم ٢٠٢١

٩:٣٣:٥٧ ب.ن
1198289

بۆردومانی خەستی مەئریبی یەمەن لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی

فڕۆکە جەنگییەکانیی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی بەمەبەستی پێشگرتن بە پێشڕەوی هێزەکانی مۆقاومەی یەمەن لە شاری "مەئریب"،ئەم شارەیان بە خەستی بۆردومان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەسیرە،لەماوەی شەو ورۆژی رابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سەعوودی ٢٢ جار شاری مەئریبیان بۆردومان کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە،ئامانجی سەرەکی فرۆکە جەنگییەکانیی هاوپەیمانی سەعوودی لە تووندتر کردنی پەلامارەکان بۆ سەر مەئریب،پێشگرتنە بە بەردەوامیی پێشڕەوییە بەردەوامەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەرییەکانی یەمەن لە مەئریب .

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، ئەرتەش و گوردانە جەماوەرییەکانی یەمەن  پێگەی سەربازیی"ئۆم ڕیش" لە باشووری پارێزگای یان گرتە  ژێر کۆنترۆڵی خۆیان.

پێگەی سەربازیی ئۆم ڕیش، دوایین پێگەی هێزەکانی بەکرێگیراوی سەعوودی لە باشووری مەئریب بوو.

342/