AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

١٤ تشرینی دووەم ٢٠٢١

٩:٢٠:١٧ ب.ن
1198279

ھادی عامری: لەسەر پێکھێنانی حکومەت شەڕ لە نێوان بەرەی شێعەی عێراق ڕوو نادات

سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتحی عێراق وێڕای ئاماژە بە خواستی هەندێ کەس بۆ روودانی شەڕ لە نێوان گرووپە شێعەکانی عێراق، داکۆکی کرد: شەڕ لە نێوان شێعەکاندا ڕوو نادات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە عێراق، رۆژی شەممە  بەو کەسانەی کە بەدوای رودانی شەڕ لە نێوان گرووپە شێعەکانی عێراقن، وتی: ئەم شەڕە ڕوو نادات.

ئەو وتیشی: زۆر کەس بۆ پێک هێنانی شەڕ هەوڵ ئەدەن بەڵام تا کاتێ کە سەرچاوەی ئایینیمان ئایەتۆڵا سیستانی بێت، شەڕ ڕوو نادات و سەرۆکی گرووپە شێعەکان هەموویان زانا و حەکیمن.

ناوبراو باسی هەوڵدان بۆ تیرۆری مستەفا کازمی کرد و ڕوونی کردەوە: داوای لێکۆڵینەوەی ڕوون و وردمان سەبارەت بە ئەم ڕووداوە کردووە و هیچ شتێک لەم بارەوە ناشارینەوە.

342/