AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

١٣ تشرینی دووەم ٢٠٢١

١١:١٢:١٥ ب.ن
1197972

سەیید حەسەن نەسروڵڵا: وڵاتانی عەرەبی دانیان ناوە بە سەرکەوتنی سووریادا

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوینان وتی: وڵاتانی عەرەبی دانیان ناوە بە سەرکەوتنی سووریادا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی پێنج شەممە لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ڕۆزی شەھیدەوە، ئەم ڕۆژەی بە گەورەترین زەبر وەشاندنی خۆڕاگریی لوبنان لە دوژمنی زایونی زانی و وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە شەھیدان لە شکست پێ ھێنانی پیلانی تیرۆریستیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ڕۆڵیان ھەبووەو حیزبوڵڵا لەو شەڕەدا سەرکەوتووە، وتیشی: لە ماوەی ڕوۆژانی و حەوتەکانی ڕابردوو ھێندێک دەنگ و باس لە بارڕەی پەیوەندیی سەرۆکان و ڕابەرانی عەرەب لەگەڵ «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا بۆاو بووەوە کە دیارە ئەمە بە واتای قەبوڵ کرانی سەرکەوتنی سووریا لە لایەن وڵاتانی عەرەبی و دان نانی عەرەب بە شکست ھێنانی پرۆژەیەکە کە وڵاتنانی عەرەبی سەدان ملیارد دۆلاریان بۆ خەرج کرد بوو.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوینان بە دەربڕینی ئەمەی کە مەشقی بەردەوامی ئیسرائیل لە باکووری ف ەلەستینی داگیرکراویش نیشانەی پەرۆشیی ڕژێمی زایونی لە لوبنانە وتیشی: ئەو مەشقانە وا دەنر دەخەن کە ئیسرائیل لە ھەڵمەتی لوبنان بۆ سۆر کۆڵۆنیەکانی لە ئەلجەلیل ترساوەو ھەر لە بەر ئەمە ھەموو مانگێک و ھەموو وەرزێک مەشق بەرپا دەکات.

342/