بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - درونێکی سوپای تورکیا ڕۆژی سێ شەممە وێڕای کردنە ئامانجی ترۆمبیلێک لە گەڕەکی «ھیلالیە»ی شاری قامیشلیی سووریا بووە ھۆی کوژرانی سێ کەسی سڤیلی سووری.
ئەم ھێرشە لە ھەل و مەرجێکدایە کە لە ماوەی حەواەکانی ڕابردوو دەنگ و باسی نیازی سوپای تورکیا بۆ پەلاماردانی باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا دژی چەکدارانی کورد بڵاو ببووەوە.
سوپای تورکیا نۆھەمی ئۆکتۆبخری ساڵی ٢٠١٩ بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریزم و پاکتاوکردنی سنووری سووریاو تورکیا لە بوونی کوردانی نەیاری دەوڵەتی ئانکارا دزەی کردە نێو خاکی سووریاوە.
342/