بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «عەبدوڵڵا بن زاید ئالی نەھیان» وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە دیدار لەگەڵ «بەشار ئەسەد» وتی: ئەم وڵاتە بە ڕابەرایەتیی «ئەسەد» و ھاریکاریی جەماوەری سووریا دەتوانێ بە سەر گرفتەکانی سەرچاوەگرتوو لە شەڕ زاڵ ببێ.
«بن زاید» وێڕای پێداگرتن لە سەر داکۆکیی ئیمارات لە ھەوڵی سەقام چێکەر لە سووریا وتیشی: ئەوەی وا لە سووریا ڕووی دا شوێنی لە سەر تەواوی وڵاتانی عەرەبیش داناو ئیمارات لە ئاوا ھەل و مەرجێکدا بەدەوام لە تەنیشتی گەلی سووریادا بووە.
سەرۆک کۆماری سووریاش لە سەر ھێزمەند کرانی پەیوەندیی برایانەو پتەوی نێوان سووریاو ئیمارات پێی داگرت و ستایشی ھەڵوێستی ڕاستبینانەو دروستی ئەو وڵاتە کرد.
لەو دیدارەدا پەیوەندیی دوو قۆڵی، پەرەسەندنی ھاوکاری دوولایەنە لە بوارەی جۆربەجۆر و بەرژەوەندیی ھاوبەش، پەرە پێدانی ھەوڵەکان لە ئاراستەی دۆزینەوەی ئاسۆی تازەی ھاوکاری بە تایبەت لە بەشە گرینگەکان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی سەرمایەدانان لەم بوارانەدا باس و وتووێژ کرا.
342/