به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرداری سەرلەشکر «حسەین سەلامی» ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەیەک دا بە ناوی «سەربەرزیی بەسیجییەکانی کرمان» لە حسەینییەی سارەڵڵای ئەم شارە وتی: ئەگەر بمانەوێ بە گوێرەی زەمەن جیھادی سەردار سولەیمانی پلەبەندی بکەین، دەشێ بوترێت کە چل ساڵی ڕەبەق بێ وەستان بەشەڕ ھات و لە ھەر ھێڵێکی پێشەوەش کە بۆ بەرەی ئیسلام پێک دەھات، ئامادە دەبوو.
وتیشی: شەھید سولەیمانی بە شێوەیەکی ناوازەو بێ ھاوچەشن جیھادی کردو لە دەشت و دۆڵ و بەرزاییە گەورەو بچوکەکان و لە سەرزەوینە دوورو نزیکەکاندا بیرەوەریی زۆر لە حەماسەو ئازایەتییە ئەفسانەییەکانی ئەم پیاوە مەزنە بۆ یادگار ماوەتەوە.
342/