AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢١

١:٥٠:٢١ د.ن
1190078

دەست پێ بوونی حەوتەی وەحدەت و یەکگرتن و پیرۆزبایی ساڵگەڕی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام(ص)

ئەمڕۆ سێ شەممە دوانزەی ڕەبیعولئەووەڵی ساڵی ١٤٤٣ی کۆچیی مانگی، ڕێککەوت لەگەڵ ١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، بە پێی ڕیوایەتێک ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی موحەممەدی موستەفا(ص) پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام و دەست پێ بوونی حەوەی وەحدەت و یەکگرتنە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەھلی سوننە دوانزەی ڕەبیعولئەووەڵ و شێعەکان ١٨ی ئەم مانگە بە ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی موحەممەدی موستەفا(ص) پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام دەزانن.

حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بۆخۆی لە بانگەوازکەرانی یەکگرتن لە جیھانی ئیسلام دا بوو، ئەم بابەتەیان بۆ یەکرتن و لێک نزیک بوونەوەی تاقمە ئیسلامییەکان قۆستەوەو مەودای نێوان ئەم دوو بەروارە واتە ١٢ ھەتا ١٧ی ڕەبیعولئەووەڵی وەک «حەوتەی وەحدەت و یەکگرتن» ناودێری کرد.

ئەم حەوتەیە ھەلێکی لەبارە بۆ ئەوەی کە پێویستیی ھاودڵی و ھاوپشتی لە جیھانی ئیسلام و بە تایبەت لە سەردەمی پڕ لە ئاژاوەی ئێستادا بە وردبینییەکی زیاترەوە لێک بدرێتەوە.

ئەگەرچی موسڵمانانی سەربە ئایینزا جۆربەجۆرەکان لە ھێندێک بۆچوون و ئەحکام دا پێکەوە جیاوازن، بەڵام خاوەنی خاڵی ھاوبەشی زۆری وەک بڕواھەبوون تاقانە بوونی خوداوەند،کتێبی ئاسمانی و پێغەمبەر و قیبلە یەکسانن.

ھەروەھا موسڵمانان بۆ ئەنجام دانی عیبادەتێکی گەورەی وەک نوێژ، ڕۆژوو ، حەجج و زەکات و ھتد...ھاوبیروڕان.

ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەستپێکی حەوتەی متفەڕکی وەحدەت و یەکگرتن دا کە بە لەدایک بوونی پێغەمبەری نازداری ئیسلام(ص) ڕازاوەتەوە، ئەم بۆنە ھێژایە لە ھەموو موسڵمانانی جیھان پیرۆز دەکات.

342/