AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢١

٧:٠٤:٤٣ ب.ن
1185965

ساڵگەڕی کۆچی دوایی پێغەمبەری خۆشەویسی ئیسلام (ص)و شەھید بوونی ئیمامی حەسەن(ع)

ئێرانی ئیسلامی لە شینی ساڵگەڕی کۆچی دوایی پێغەمبەری خۆشەویسی ئیسلام (ص) و شەھید بوونی ئیمامی حەسەنی موجتەبا (ع) دووھەمین ئیمامی موسڵمانانی جیھان نوقمی خەم و پەژارەیە.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ی سەفەری ساڵی ١٤٤٣ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ٥ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢١ی زایینی ساڵگەڕی کۆچی دوایی پێغەمبەری خۆشەویسی ئیسلام حەزرەتی موحەممەدی موستەفا (ص) و شەھید بوونی ئیمامی حەسەنی موجتەبا (ع) دووھەمین ئیمامی موسڵمانانی جیھانە.

پێغەمبەری خۆشەویسی ئیسلام (ص) ھەتا بەرلە کۆچی دوایی لە ساڵی ١١ی کۆچیی مانگی بەو پەڕی دلۆڤانییەوە، بڕیارو بنەماکانی شەریعەتی پیرۆزیان بە شێوەیەکی جێی پەسەند و ھاوکات پتەوو لێبڕاوانە باس دەکردو لە برەو پێ دانی زانست و مەعاریفی ڕەوای دین و بەڕێوە بردنی بە باشترن شێوە ئەوپەڕی ھەوڵی دەد.

 ئیمامی حەسەنی موجتەبا (ع) دووھەمین ئیمامی موسڵمانانی جیھانیش کە نزیکەی ٣٠ ساڵ ھاونشینی باوکی بەڕێزی ئیمامی عەلی(ع) یەکەم ئیمامی موسڵمانانی جیھان بوو، لە ٢٨ی سەفەری ساڵی ٥٠ی کۆچیی مانگی لە تەمەنی ٤٧ ساڵاندا دەرمانداوو شەھید کرا.

جەماوەری ئێرانی ئیسلامی لە شەوو ڕۆژی  ساڵگەڕی کۆچی دوایی پێغەمبەری خۆشەویسی ئیسلام حەزرەتی موحەممەدی موستەفا (ص) و شەھید بوونی ئیمامی حەسەنی موجتەبا (ع) دووھەمین ئیمامی موسڵمانانی جیھان بە ئامادە بوونیان لە حسەینیە، مزگەوت، گڵکۆی پیرۆزی ئیمامی ڕەزا(ع) ئیمامی ھەشتەمی موسڵمانانی جیھان لە مەشھەدی پیرۆز و گڵکۆی حەزرەتی مەعشومە(س) لە شاری پیرۆزی قوم خەریکی تازیەداری و شینگێڕان دەبن.

ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتنی ساڵگەڕی کۆچی دوایی پێغەمبەری خۆشەویسی ئیسلام حەزرەتی موحەممەدی موستەفا (ص) و شەھید بوونی ئیمامی حەسەنی موجتەبا (ع)  لە ھەموو موسڵمانان و ئازادیخوازانی جیھان سەرەخۆشیی دەکات.

342/