AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٣٠ ئەیلوول ٢٠٢١

٨:٢٠:٤٤ ب.ن
1184523

دیاری کرانی «پەیمان جبللی» بۆ سەرۆکایەتیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بە بڕیاری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی

بە کۆتایی ھاتنی خولی سەرۆکایەتیی «عەبدولعەلی عەلی عەسکەری» لە ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی لە بڕیارێک دا «پەیمان جبللی»ی وەک سەرۆکی ئەم ڕێکخراوەیە دیاری کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە بڕیارەکەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی دا ھاتووە: میدیای نیشتیمانی، زانکۆیەکە بۆ بەرز کرانەوەی ئاستی ئاگاداری و زانیاریی گشتی و، گۆڕەپانێکە بۆ بەرنگار بوونەوەی شەپۆلەکانی دوژمنکارانەی چەواشەو ئاژاوەنانەوەو، حەسانگەیەکە بۆ زاخاودانی چاوو دڵی ھەمووان لە نوێنەگانی ھونەرو جوانی و،بنکەیەکە بۆ بڵاوەکردنەوەی ھیواو گەشانەوە لە کەشی گشتیی وڵات دا.

بەڕێزی وتووشیانە: ڕێشاندانی ڕۆشنبیری، ھێزمەند کردنی ورەو ھەستی شوناسی نیشتیمانی و شۆڕشگێڕانە، برەوپێدانی شێوازی ژیانی ئیسلامی٠ئێرانی و پەرە پێ دانی ھاوپشتیی نەتەوەیی لەو ئەوبەرایەتییانەیە کە دەبێ بە بەرز کردنەوەی سەرمایەی مرۆڤی و گەشەی کوالیتیی بەرنامەکان و بەھرە وەرگرتن لە داھێنان و بە ھەوڵی شەوو ڕۆژ مسۆگەر بکرێت.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەم بڕیارەیاندا ستایشی ھەوڵی ماندوویی نەناسانەی «عەبدولعەلی عەلی عەسکەری»شی کرد لە ماوەی بەرپرسیارەتییەکەی و بۆ «پەیمان جبللی» لە خوداوەندی مەزن ئاواتی سەرکەوتنی لەو بەرپرسایەتییە تازەیەدا خواست.

342/