به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرداری سەرتیپ «موحەممەد پاکپوور» ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی پاسدارانی کورد لە شاری سنە وتی: دوژمنان بەردەوام خەریکی تەیارکردنی تاقمە دژە شۆڕشەکان بوون لە ھەرێمی کوردستان و ھەڵیانخڕاندن بۆ سەرەڕۆیی کردن.
وتیشی: پۆلە چەند کەسییەکانی ئەم تاقمۆکانە پێدزە دەکەنە نێو خاکی وڵاتەوەو سنوورەکان دەبەزێنن کە لە ئەنجامی ئەو ھەوڵانەی کە دەدرێت، ئەوانیش ھەر خاشەبڕ دەکرێن.
سەردار پاکپوور وێڕای وەبیر ھێنانەوەی ئەمەی کە ئەم تاقمانە لە ناوچەکانی باکووری عێراق بنکەو مۆڵگەیان دروست کردووە، وتیشی: دیارە لەم بارەیەوە گەلێک ھەستیارین و پێمان قەبووڵ ناکرێت کە ئەوانە ئاوا بە ئەرخەیانی دژی وڵات پیلان بگێڕن.
ناوبراو لە بەشێکی تری قسەکانی دا وێڕای ئاماژە کردن بە توانایی جەنگاوەرانەو سەربازی جەختی لەوەش کردەوە کە، ئامادە بوونمان بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەر چەشنە ھەنگاوێکی ھەڕەشاوی لەوپەڕی خۆی دایەو ھەل و مەرجمان وەکو جاران نییە کە بۆ تەلدڕوویەک دابمێنین.
342/