به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ژمارێکی زۆر لە خەڵکی کەربەلا لە پەراوێزی چلەی ئیمام حوسێن (ع) ، دژایەتی توندی خۆیان لە گەڵ ئاسایی کردنی پێوەندی لە گەڵ رژێمی زایۆنی راگەیاند و لە دژی ئەمریکا و ئیسراییل و خەیانەتکاران دروشمیان بەرزکردەوە .
محەمەد تەباتەبایی جێگری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی عەساییبی ئەھلی حەقی عێراق کە بەشاری خۆپێشاندانەکە بوو ، گوتی : ئەم کۆنفڕانسانە ھەوڵێکن کە گیانی تازە ئەدەن بە جەستەی رژێمی زایۆنی ، بەڵام فەلەستین ئەمانەتێکە لە سەر شانی ھەموو ئازادی خوازان و کەسانی بەشەرەف ، لەبەر ئەوە ھەر چەشنە ئاسایی کردنی پێوەندی بە توندی شەرمەزار دەکرێت .
حەسەن سالم لە نوێنەرانی بزووتنەوەی فەتحیش کە بەشداربووی ئەم خۆپێشاندانە بوو گوتی : بەرێوەچوونی کۆنفڕانسی ئاسایی کردنی پێوەندیی لە گەڵ رژێمی زایۆنی لە ھەولێر خەیانەت بە ئیسلام و ئارمانجی فەلەستین و عێراقە .
342/