AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٢٢ ئەیلوول ٢٠٢١

٨:٠٥:٠٠ ب.ن
1182134

ڕەییسی: سیاسەتی ئێران پاراستنی سەقام و سەروەریی تەواوی وڵاتانی ناوچەکەیە

سەرۆک کۆماری ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەرچەشنە پێشێل کرانێکی مافی گەلان، زیاتر لە ھەر شتێک ئاشتی و ئاسایشتی جیھانی دەخاتە مەترسییەوە، جەختی کرد: سیاسەتی ئێران پاراستنی سەقام و سەروەریی تەواوی وڵاتانی ناوچەکەیە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئایەتوڵڵا «دکتۆر سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» ڕۆژی سێشەممە بە کاتی خۆجێیی لە وتاردانێکدا کە بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس لە حەفتاوشەشەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بڵاو بووەوە جەختی کرد: بڵاو بوونەوەی وێنەگەلی مێژووسازی ھرووژمی جەماوەری ئەمریکا بۆ سەر بینای کۆنگرێس و فڕێ بەستنی خەڵکی ئەفغانستان لە فڕۆکەی ئەمریکی، لە کەپیتاڵەوە ھەتا کابۆل پەیامێکی ئاراستەی تەواوی جیھان کردو ئەویش ئەوە بوو کە نیزامی پاوانخوازی ئەمریکا چ لە نێوخۆو چ لە دەرەوە بێ بایەخە.

سەرۆک کۆماری ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە خۆڕاگریی گەلان ھێزمەند ترلە دەستەڵاتی زلھێزەکانەو ئەمڕۆکە پرۆژەی سەپاندنی شوناسی ڕۆژئاواییەکان شکستی ھێناوە، وتی: ھەڵەی ئەمریکا لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوو ئەمە بووە کە لە باتی گۆڕینی شێوازی ژیانی خۆی لە گەڵ جیھاندا، شێوازی شەڕی خۆی لەگەڵ جیھاندا دەگۆڕێت.

ڕەییسی وتیشی: بایکۆتی دژی نەتەوەی ئێران نەک لە کاتی بەرنامەی ناڤۆکییەوەو تەنانەت نەک لە کاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیەوە دەستی پێ کرا، بەڵکو لە ساڵی ١٣٥١ واتە لە کاتی بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوت دەستی پێ کراو بووە ھۆی سەرھەڵدانی کودەتای سەربازی دژی دەوڵەتێکی ھەڵبژاردەی گەلی ئێران لە لایەن ئەمریکی و ئینگلیسییەکانەوە.

بایکۆت بە تایبەت بایۆتی داوو دەرمان لە سەردەمی کۆرۆنا تاونێکی دژی مرۆڤانەیە.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشنیاری ئەوە دەکات کە بە ناساندنی دوو بابەتی تەندروستی و ژینگە وەکئ بابەتگەلی مرۆڤانە، ھەرچەشنە بایکۆت و یان تێکچوونی ڕەوتی دابین کرانیان بە قەدەغە ڕابگەیەندرێت.

وتیشی: ھەروەھا من بە نوێنەرایەتی لە لایەن گەلی ئێران و ملوێنان پەناخواز کە لە وڵاتەکەم دان، وێڕای ئیدانەکردنی بەردەوامیی بایکۆتە نایاساییەکانی ئەمریکا بە تایبەت لە بارەی کەل و پەلی مرۆڤ دۆستانە، خوازیاری تۆمار کرانی ئەم دڕندەکارییە بەبەرنامەیەی دژی مرۆڤایەتیم وەکو ھێما و ڕاستییەکی نافی مرۆڤانەی ئەمریکی.

ڕەییسی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ھزری ستراتژیی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرچاوەی لە قوتابخانەی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و چەمکی ئیسلامی ڕەسەن وەرگرتووە، ئەو ئیسلامەی ژیرایەتی، ئیسلامی تەگبیروڕامان، ئیسلامی ڕەسەن کە بەرھەمەکەی، خۆڕاگریی ھاوتەریب لەگەڵ بەرژەوەندیی نیشتیمانیی گەلانە، وتیشی: قسەکردن لە بارەی مافی کەلانەوە بە بێ قسەکردن لە بارەی ئەرکی دەوڵەتەکان، مافی مرۆڤەکان دابین ناکات.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە سیاسەتی ئێمە پاراستنی سەقام و سەروەریی خاکی تەواوی وڵاتانی ناوچەکەیە، وتیشی: ئەگەر ڕۆڵی کارای ئێران لە تەنیشتی دەوڵەت و گەلانی سووریاو عێراق نەبوایەو ئەگەر خەباتی شەھید ئەبومەھدی موھەندیس و سپەھبۆد شەھید حاج قاسم سولەیمانی نەبایە، ئەمڕۆ داعش دراوسێی ئەورووپا بوو، ھەڵبەت ئاشکرایە کە داعش دوایین شەپۆلی توندئاژۆیی نییە.

ڕەییسی ئامادە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە سووریاو عێراقی بە گرینگترین لەمپەری بەردەم وەری ھاتنی دیموکراسی و خواستی خەڵک زانی و وتیشی: ئازادی لە ھەگبەی سەربازانی بیانی دا جێی نابێتەوە.