AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢٠ ئەیلوول ٢٠٢١

٨:١٣:٣٠ ب.ن
1181565

پەرەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی تاران_بەغدا بە دیپلۆماسیی ئابووری

وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی: پەرەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی تاران وبەغدا لەو نمونانەی وەدی ھاتنی دیپلۆماسیی ئابوورییە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «مەحمود عەبباس زادەی مشکینی» وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە بارەی گرینگیی پەرەی پەیوەندیی بازرگانی و ئابووریی تاران و بەغدا وتی: عێراق لەو وڵاتانەی ھاوپەیمانی ئێرانی ئیسلامی لە ناوچەکەدایە، ھەر بۆیە بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندی لە بواری جۆربەجۆردا بابەتێکی پێویستە بۆ ھەردووک وڵاتەکە.

وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئێران لە ڕۆژە سەختەکاندا لە تەنیشتی جەماوەری عێراق دا بووەو یارمەتیی داون ھەتا لە ھەمبەر تەکفیری و تیرۆریستەکاندا خۆڕاگری بنوێنن، ھەر بۆیە لە ئێستادا پەیوەندییەکی قوڵتر لە نێوان ھەردووک نەتەوەکە پێکھاتووە.

وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ھەروەھا قوڵ کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دو وڵاتی بە پوچەڵ کەرەوەی بەرتەسکییەکانی ملھوڕانەی کۆشکی سپی زانی.

342/