AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

١٩ ئەیلوول ٢٠٢١

١٠:٢٤:٤٤ ب.ن
1181215

رێبەری باڵای شۆڕش بۆ پاڵەوانانی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیک : پەیامی پاڵەوانەتیی ئێوە، پەیامی ھیوا و گەشە و ئیمکانی مسۆگەربوونی کارە بە رواڵەت ئەستەمەکانە

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئەمڕۆ شەممە لە دیداری خاوەن مەدالیاکانی یاریەکانی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ ، وێڕای رێزگرتن لە پاڵەوانانی ئێران فەرمووی : گرنگترین پەیامی پاڵەوانەتیی وەرزشکارانی شانازی خوڵقێنی وڵات لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتیەکان ، ئیمکانی مشۆگەربوونی کارە بەرواڵەت لە نەکران ھاتووەکانە و گواستنەوەی پەیامی راوەستاویی و ھیوا و گەشە بۆ کۆمەڵگا و لاوانە .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم دیدارەدا ئاماژەی کردە نموونەگەلێک لە پاڵەوانەتیی و مەدالیا بەدەسھێنانی ناسالم لە وەرزشی جیھان دا و فەرمووی : جیا لە نادادوەریی ، بەرتیل وەرگرتن و کەین و بەینی سیاسی و کەڵکوەرگرتن لە مادەی وزەبەخش ، بەدەستھێنانی مەدالیا لە سۆنگەی نیشتمان فرۆشیی و خۆفرۆشییش لە نمونەکانی پاڵەوانەتیی ناسالمە . 

بەڕێزیان دەرکەوتنی بەھا مرۆیی و دینی و مەعنەویەکان لە تەنیشت پاڵەوانەتیی زۆر بە نرخ زانی و بە ئاماژە بە چەند نمونە لە یاریەکانی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیک فەرمووی : خانمانی وەرزشکاری ئێرانی لەم پێشبڕکێیانەدا سەلماندیان حیجابی ئیسلامیی لەمپەری درەوشانەوە لە سەر گۆڕەپانی وەرزش نیە وەک چۆن ئەم بابەتە لە گۆڕەپانەکانی سیاسەت و زانست و بەڕێوەبەرایەتییش دەرکەوتووە . 

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی پێی داگرت : باڵاپۆشی وەرزشکارانی ئافرەتی ئێرانی ، رێگای خۆشکردووە بۆ وەرزشکارانی ئافرەتی وڵاتانی ئیسلامییش بە جۆرێک کە ئێستا خانمانی وەرزشکاری زیاتر لە 10 وڵاتی ئیسلامیی ، بە باڵاپۆشەوە لە گۆڕەپانە وەرزشیەکان دەردەکەون  .

ئایەتوڵڵا خامنەیی بابەتی بەفەرمی نەناسینی رژێمی تاوانکاری زایۆنیی  لە مەیدانە وەرزشیەکانی بە بابەتێکی زۆر گرنگ زانی و فەرمووی :  رژێمی ستەمکار و رەگەز کوژ و ناڕەوای زایۆنی ھەوڵ ئەدات بە ئامادەبونی لە مەیدانە وەرزشیەکان شەرعیەت بۆ خۆی بەدەست بێنێ و زۆردارانی جیھانییش دەستی دەگرن بەڵام بەپرسانی بەڕێزی وەرزشیی و ورزشکاران نابێ لەم بوارەدا بێلایەن و ناکارا بن . 

بەڕێزیان بە ئاماژە بە هەنگاوە بەرامبەرەکانی رژێمی زایۆنی و لاگرانی بۆ بێبەشکردنی وەرزشکاران جەختی کردەوە : وەزاڕەتی وەرزش و وەزاڕەتی دەرەوە و دەزگا مافەوانیەکان ، ئەبێ ئەم بابەتە لە رێگەی مافەوانیی پێوشوێن بگرن و تەنانەت  داکۆکی بکەن لەوەرزشکارانی موسوڵمانی وڵاتانی دیکە وەک وررشکارە جەزاییریەکە کە ئەم دواییانە بێوەری کرا .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە وەرزشکازری سەربەرزی ئێرانی ناتوانێ لەبەر مەدالێک لە گەڵ وەرزشکاری رژێمی زایۆنی تۆقە بکات و بە کردەوە بە فەرمیی بناسێ ، فەرمووی : ئەم بابەتە پێشینیەی هەیە و لە رابردووش دا وەرزشکارانی وڵاتان لە ململانێ لە گەڵ وەرزشکارانی رژێمی ئاپارتایدی ئەفریقای باشوور خۆیان دەبوارد و دوای ماوەیەکیش ئەو رژێمە لە بەین چوو و رژێمی زایۆنییش لەبەین دەچێ .

342/