به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی بەرپرسانی شانگهای وتی: گرینگترین رووداوی جڤینی شانگهایدەسپێکی ڕەوتەی ئەندامەتی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهایە.
ناوبراو گوتیشی: ئەو ئەندامێتییە چەندین لایەنی جیاواز لەوانە سیاسی، ئەمنیەتی، ئابووری، بازرگانی و گومرکیی و بواری دیکەی هەیە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: هەڵبەت ڕەوتی ئەندامەتی هەمیشەیی بە شێوەیەکە کە قۆناغ بە قۆناغ، هەنگاوگەلێک هەڵدەگیردرێت کە لە ڕاستیدا لە هەر قۆناغێک دا یەکێک لە بازنەکانی چالاک دەبێتەوە و لە کۆتاییدا لە پرۆسەیەکی لانی زۆر یەک ساڵە تا یەک و نیو ساڵە، سەرجەم بەشەکانی پێوەندیدار بە ئەندامەتی هەمیشەیی ئێمە چالاک دەبێتەوە.
342/