به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەمیری سەرلەشکر«سەیید عەبدوڕەحیم موسەوی» سەرکردەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران وتی: لەوەتەی کۆپاپۆڕی ھێزی دەریایی ئێران وەڕێ کەوت و لە لوتکەی «ئۆمێد نیک» نزیک بووەوە، ھەڕەشەو گوڕەشەی دوژمنان دەستی پێ کراو ھەستان بە گوشارھێنان بۆ وڵاتانی جۆربەجۆرو وەڕێ خستنی شەڕی دەروونی دژی ئەوانەی وا بە نیازی جوڵان بوون.
سەرکردەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: کۆپاپۆڕی ھێزی دەریایی بە شەکاندنەوەی ئاڵای دڵبزوێنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەرووی «جەبەل تاریق» و دەریای سپی پەڕییەوەو بە بەرچاوی دوژمنە سەرەکییەکانەوە تێپەڕی و ئاوەڕێی «سوئیز»و دەریای سووریشی وەپشت سەرنا.
ئەمیری سەرلەشکر «موسەوی» وتیشی: دوژمنان لە بارەی ئەم کۆپاپۆڕەوە ھیچیان پێ نەکراو نەیانوێرا لێشی نزیک ببنەوە.
حەفتاودووھەمین کۆپاپۆڕی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران داگری پاپۆڕشکێنی ئێرانیی «سەھەند» و ناوبەندەری «مەکران» ئەمڕۆ دوای ١٣٣ ڕۆژ گەڕان بە دەریا ئازادەکان و ئەقیانوسسەکانداو ھەروەھا بڕینی ٤٤ ھەزار کیلومەتر گەڕایەوە بۆ ئاوەکانی سەرزەوینی ئێران.
342/