AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٧ ئەیلوول ٢٠٢١

٩:٥٣:١٤ ب.ن
1177544

دانپیاھێنانی وەزیری رژپمی زایۆنی بە وردبوونی پلانی راکردنی یەخسیرانی فەلەستینی

وەزیری ئاسایشی نێوخۆی رژێمی زایۆنی دانی نا بە وردبوونی پلانی یەخسیرانی فەلەستینی بۆ راکردن لە یەکێک لە بەندیخانەکانی بە ناو واوە ئاسایشیی ئەم رژێمە .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە دوای راکردنی 6 کەس لە یەخسرانی فەلەستینی لە بەندیخانەی جەلبوع لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو و داڕمانی ھەیبەتی درۆیینەی سپەری ئاسایشیی رژێمی زایۆنی ، عەمر بار لێڤ وەزیری ئاسایشی نێوخۆی رژێمی ئیسراییل وێڕای داننان بە کارێکی گرنگ کە یەخسیرانی فەلەستینی ئەنجامیاندا ، گوتی : پلانداڕشتنی بەندیەکان بۆ راکردن لەم زیندانە زۆر ورد بووە . 

شەش یەخسیری فەلەستینی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ توانیان لە رێگەی لێدانی دەیان میتر تونێل ، لە بەندیخانەی جەلبوعی رژێمی زایۆنی کە یەکێک لە ئاسایشی ترین بەندیخانەکانی ئەم رژێمەیە ، رابکەن . 

 راکردنی یەخسیرانی فەلەستینی ، سەرانی رژێمی زایۆنی لەوان نەفتالی بێنێت سەرۆک وەزیران و کۆڕ و ناوەندەکانی ئەم رژێمەی تووشی پەشۆکاویی کرد . 

بە دوای ئەم رووداوەدا دانیشتوانی شاری غەززە ھاتنە سەر شەقامەکان و دەستیانکرد بە شادمانی کردن . 

بزووتنەوەی حزبوڵڵای لئبنانیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند ، ئەوەی کە یەخسیرانی فەلەستینی ئەنجامیاندا ، زللەیەکی قاییم بوو لە ئیسراییل و رێوشوێنە  ئاسیایشیە توند و تۆڵەکانی . 

342/