AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٦ ئەیلوول ٢٠٢١

٧:٥٢:٥٧ ب.ن
1177129

رەییسی : ئاسایشی دراوسێکان بە ئاسایشی خۆمان دەزانین

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی رابردوو لە یەکەم دیمانەی راستەوخۆی تەلەفزیۆنیی دا لە گەڵ گەلی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاسایشی دراوسێکان بە ئاسایشی خۆی دەزانێ گوتی ، تا ئێستا زیاتر لە 50 دانیشتن و پێوەندیی لە گەڵ سەرانی وڵاتان دا ھەبووە و لەم وتووێژانەدا لەسەر تەعامول و ھاریکاری لە گەڵ وڵاتان جەختی کردووە .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئیبراھیم رەییسی سەرۆک کۆمار لەم دیمانە تەلەفزیۆنیەدا ئاماژەی کردە گۆڕانکاریەکانی ئەفغانستان و گوتی : رێکاری ئەفغانستان دامەزرانی حکومەت بە دەنگی جەماوەر و زاڵبوونی ویست و ئیرادەی خەڵک لەم وڵاتەیە . 

سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێران ھەمیشە بەدوای ئاشتی ، ئارامیی ، سەروەریی ئێرادە و ویستی گەلی ئەفغانستان دا بووە ، گوتیشی : حکومەتی سەرچاوەگرتوو لە دەنگی خەڵک لەم وڵاتەدا دەتوانێ لە گەڵ ئێران پێوەندیی باشی ھەبێت . 

رەییسی لە بارەی دانوستانی ناڤۆکییش گوتی : وتووێژ و دانوستان کارتێکی دیپلۆماسیە و ئێران ترسی لێ نیە بەڵام رۆژاوا و ئەمریکا بە دوای دانوستانی ھاوڕێ لە گەڵ زەخت و گوشاردان . 

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە سەقام و ئاسایشیی ئابووریی ئێرانیش گوتی : ئەمڕۆکە بۆ وەبەرھێنان لە ئێران بارودۆخ ئامادە و ھەراوە . 

342/