به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە پێوەندی تەلەفۆنی جەبران باسیل وەزیری دەرەوەی پێشووی لوبنان لەگەل حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی هەڵبژاردنی ناوبراو لە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە فرۆش و ناردنی وەجبەی سووتەمەنی بۆ لوبنان دەسخۆشی کرد.
جەبران باسیل بە ڕەخنە لە سیاسەتی کەسانێک کە دەیاونەوێت خەڵکی لوبنان لە برسیەتی بمێننەوەتا بگەنە ئامانجە سیاسییەکانی خۆیان، داوای پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پێوەندی دوولایەنەی کرد و وێرای ڕاگەیاندنی پەیامی میشل عەون بۆ سەرۆک کۆماری ئێران، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لەگەڵ وەزیری دەرەوە گفتوگۆی کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیانیش لە ئەو گفتوگۆوەدا، لەسەر ئامادەیی ئێران بۆ فرۆشی بەرهەمی نەوتی خۆی بە کڕیارانی نوێ جەختی کرد و وتی: ئەگەر دەوڵەت و بازرگانانی لوبنان دیسان سووتەمەنیان پێویست بێت، ئێرا ئامادەیی فرۆش و ناردنی هەیە.
ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لە بواری پەرەپێدانی پێوەندی دوولایەنە لەگەڵ لوبنان هیچ سنوورێک نییە، لەسەر بەرگری هەمیشەیی ئێران لە دەوڵەت، سوپا و بەرخۆدانی لوبنان جەختی کرد.
342/