AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٤ ئەیلوول ٢٠٢١

٥:٠٢:١٩ ب.ن
1176385

سەرەخۆشیی ڕێبەری ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی سەرلەشکەر فیرووزئابادی

ڕێبەری ئێران لە پەیامێکدا کۆچی دوایی سەرلەشکەر سەید حەسەن فیرووزئابادی سەرەخۆشی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا کۆچی دوایی سەرلەشکەر فیرووزئابادیی سەرەخۆشی کرد.

لە دەقی پەیامەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی هاتووە کۆچی دوایی سەرلەشکەر سەید حەسەن فیرووزئابادی لە خێزانی و منداڵەکانی سەرەخۆشی دەکەم.

لە درێژەدا هاتووە: هەموو هەوڵەکانی لە پێش شۆڕش و دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە بوارە جیاوازەکان تۆشەیەکی خەیراتە بۆ جیهانی ئەبەدیی.

ڕۆحی بەندەیی و دینداری و پابەند بوون بە ئیمان و کردەوەی شۆڕشگێڕانە خاڵێکی گەورەیە کە ئەو برایە بەردەوام لەگەڵ خۆی بووی. بە دڵنیایەوە ئەو تایبەتمەندیانەش دەبێتە هۆی ڕەحمەتی خودا بۆ ئەو خوالێخۆشبووە.

342/