AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahar tv
سێشەممە

٣١ ئاب ٢٠٢١

٩:٥٤:٣٧ ب.ن
1175083

ستایشی «بەشار ئەسەد» لە داکۆکییەکانی ئێران لە سووریا

«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا لە دیدار لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە داکۆکییەکانی ئێران لە سووریا ڕێزی گرت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کە بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی سووریای کردووە، ئێوارەی ڕۆزی یەکشەممە لە دیمەشق چاوی بە «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا کەوت و سەبارەت بە پرسی جۆربەجۆری جێی سەرنجی ھەردووک وڵاتەکە وتووێژی لەگەڵدا کرد.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەم دیدارەدا وێڕای پیرۆزکردنی بەرپاکرانی سەرکەوتووی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و ھەروەھا سەرکەوتنی سیاسی، مەیدانی و نێونەتەوەیی سووریا، سڵاوی کاربەدەستانی باڵای ئێرانی گەیاندە «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریاو ڕاپۆرتێکی لە بارەی لوتکەی بەغدا ئاراستەکرد.

سەرۆک کۆماری سووریاش لە دیدارەکەدا وێڕای ستایش کردنی داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سووریا، ڕوانگەکانی خۆی لە بارەی ھاوکارییەکانی دوو وڵات لە بوارەکانی دوو قۆڵی و ھەروەھا ھاوکاری لە پرسی ناوچەیی و نێونەتەوەیی شی کردەوە.

342/