AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢٩ ئاب ٢٠٢١

٦:١٢:٥٤ ب.ن
1174341

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لایەنگری نەتەوەی چەوساوەو موسڵمانی ئەفغانستانە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەموو ھەل و مەرجێکدا لایەنگری نەتەوەی چەوساوەو موسڵمانی ئەفغانستانەو پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ دەوڵەتەکاندا بەسراوەتەوە بە ھەڵس و کەوتیان لەگەڵ ئێراندا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەمڕۆ شەممە لە دیداری سەرۆک کۆمارو ئەندامانی دەوڵەتی تازە، ئەمریکییەکانی لە پشت شانۆی دیپلۆماسی و لەو بەری بزەو قسەی خۆبەحەق زانەوە، بە گەلەگورگێکی دڕندە شوبھاندو وتیشی: ھەڵبەت جاری واشە وەک ڕێوی فێڵەبازن کە نمونەکەشی ئەو بەڵایەیە وا بەسەر ئەفغانستانیان ھێناوە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەفغانستانی بە وڵاتێکی براو ھاوزمان و ھاودین و ھاوکلتووری ئێران زانی و وێڕای داخ و مەخابن دەربڕینی قوڵ لە بەر گرفتی جەماوەر لەوانە کارەساتەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی فڕگەی کابۆل، وتی: ئەم گرفت و تەنگژانە کاری ئەمریکییەکانە کە ٢٠ ساڵ وڵاتەکەیان داگیر کردو ھەموو جۆرە ستەمێکیان بۆ ئەو خەڵکە بە ڕەوا بینی.

بەڕێزی جەختی کرد: ئەمریکا ھەنگاوێکیشی بۆ پێشکەوتنی ئەفغانستان ھەڵنەگرت و ئەفغانستان ئەمڕۆ ئەگەر لە ڕووی پێشکەوتنی مەدەنی و ئاوەدانی لە چاو بیست ساڵ لەمەوبەر دواکەوتوو تر نەبێت، دیارە لە پێشتریش نییە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕوو لە ئەندامانی دەوڵەتی تازەی ئێران، وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی جوڵانەوەی دوو ھێندە لە سیاسەتی دەرەوەیی دا وتیشی: بواری ئابووری لە دیپلۆماسی دا دەبێ ھێزمەند بکرێت، وەک چۆن لە زۆرێک لە وڵاتاندا خودی سەرۆک کۆمار دیپلۆماسیی ئابووریی پێ و شوێن دەگرێ، دەبێ دیپلۆماسیی ئابووری بەم ڕوانگەیەوە ھێزمەند بکرێت.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەمریکییەکان لە بواری ناڤۆکیش دا بە ڕاستی پڕکێشییان لە ڕادە ترازاندووەو سەرباری ئەوەی کە بۆخۆیان بە بەرچاوی ھەمووانەوە لە بەرجام کشانەوە، کەچی ئێستا وەھا قسە دەکەن ئدەڵێی کۆماری ئیسلامی لە بەرجام و بەڵێنەکانی کشاوەتەوە، لە کاتێکدا کە ھەتا ماوەیەک دوای کشانەوەی ئەمریکاش، ئێران ھیچ کارێکی نەکردو دوای ماوەیەک بە ڕاگەیاندن و بە ئاشکرا ھێندێک لە بەڵێنمەندییەکانی نەک ھەمووی وەلا نا.

بەڕێزی پشکی وڵاتانی ئەورووپیی شوێنکەوتووی ئەمریکاشی لە کارشکێنی و بێ ئاکاری بە کەمتر لە کردەوەکانی ئەمریکا نەزانی و وتیشی: ئەوانیش ھەر وەکو ئەمریکان، بەڵام لە ڕووی زمانلوسی و قسەوە باقیاریشمان دەکەن، وەک بڵێی ئەمە ئێران بووە کە دانوستانەکەی بە گاڵتە گرتوەو لەبن پێی ناوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: دەوڵەتی ئێستای ئەمریکاش ھیچ جیاوازییەکی لەگەڵ دەوڵەتی پێشوو نییە، چونکو ئەوەی وا لە ڕووی ناڤۆکییەوە لە ئێرانی دەوێ، بە زمانێکی تر ھەر ئەو شتەیە کە ترەمپ داوای دەکردو ئەو ڕۆژە بەرپرسانی دەوڵەتی وێڕای پێداگرتن لە سەر ژیرانە نەبوونی، بە گونجاوو جێگای قەبووڵیان نەدەزانی.

342/