به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی کردن بە بۆنەی دیاری کرانی «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» بۆ پۆشتی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، وتی: ئاستی باڵا و چۆنیەتیی ھاوبەشیی نێونەتەوەیی ئێران و ڕووسیا کە بەرەبەرە بۆ ڤھەموو بوارە جۆربەجۆرەکان پەل دەکێشێ، بە جێگای ڕێز دەزانم.
لاڤرۆف وتیشی: پشتگەرمم بە ھاوکاریی ھەرە نزیک و ھاوبەش بە مەبەستی پەرە پێ دانی ڕۆژلەدوای ڕۆژی ھەڵس و کەوتی وڵاتەکەمان بە قازانجی ھەردوک نەتەوە دۆستەکەو لە ئاراستەی ھێزمەند کردنی ھاریکاری، ئاشتی و ئاسایشتی نێونەتەوەیی.
«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە دەنگی متمانەی نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وەکو وەزیری تازەی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەڵبژێردرا.
342/