به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵلاھییان» وەزیری دەرەوەی تازەی ئێران، دیاری کرانی لەو پۆستەدا پیرۆزبایی لێ کرد.
پێشتر وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ڕوسیا، کۆماری ئازەربایجان و کوێتیش پەیامی پیرۆزبایییان بۆ وەزیری دەرەوەی تازەی ئێران ڕەوانە کرد بوو.
«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە دەنگی متمانەی نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وەکو وەزیری تازەی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەڵبژێردرا.
342/