AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٢٤ ئاب ٢٠٢١

٨:١٨:٤٢ ب.ن
1172614

ئێران و ڕووسیاو چین مەشقی دەریایی ھاوبەش بەڕێوە دەبەن

باڵو.ێزی ڕووسیا لە تاران باسی بەرپا کرانی مەشقی دەریایی ھاوبەشی نێوان ئێران و ڕووسیاو چینی کردووە لە ماوەی نێوان کۆتایی ٢٠٢١ و سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢٢ لە ئاوەکانی کەنداوی فارس.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «لوان جاگاریان» لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی سپۆتنیک، وتی: لە کۆتایی ئەمساڵ یان دەستپێکی ساڵی داھاتووی زایینی، ئەم مەشقە ھاوبەشە دەریاییە لە کەنداوی فارس دا بەڕێوە دەچێت. پاپۆڕە جەنگییەکانی ڕووسیاو ئێران و چین لەم مەشقەدا بەشدار دەبن. ئامانجی سەرەکیی ئەم مەشقەش پرۆڤەی دابین کردنی ئاسایشتی دەریا گەڕیی نێونەتەوەیی و بەرنگار بوونەوەی جەردەکانی دەریایە.

وتیشی: لە پاڵ ڕووسیاو ئێران و چین، وڵاتانێکی وەک ھیند، سووریا و ڤەنرۆئیلاش لەم مەشقەدا بەشدار دەبن.

ھەواڵدەریی سپۆتنی ھەروەھا بە گێڕانەوە لە باڵوێزی ڕووسیا لە تاران وای بڵاو کردووەتەوە کە، ڕووسیا لە داخوازیی ئێران بۆ ئەندامەتی لە ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای داکۆکی دەکات.

342/