AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٢١ ئاب ٢٠٢١

٣:١٦:٥٥ د.ن
1171793

بەرھەمھاتنی «تی شێرت» لە ئەمریکادا بە وێنەی داکەوتنی دوو پەناخوازی ئەفغانی لە فڕۆکە

ئەمریکا بە بەرھەمھێنانی ھێندێک «تی شێرت» بە وێنەی داکەوتنی دوو پەناخوازی ئەفغانی لە فڕۆکە، بە خەڵکی ئەفغانستان ڕادەبوێرێ.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ نیۆیۆرک پۆست لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: دروستکەرانی «تی شێرت» لە ئەمریکا بە دانانی وێنەی داکەوتنی دوو پەناخوازی ئەفغانی لە فڕۆکە، لە ڕاستی دا بەو کەسانە ڕادەبوێرن کە لە ماوەی ئەم حەوتەیەدا بۆ ھەڵاتن لە ڕەوشتی ئێستای ئەفغانستان ھەوڵیان دا بەفڕۆکەیەکی ئەمریکی لە فڕگەی کابۆل ھەڵبێن.

چەند فرۆشگەیەکی ئینتێڕنێتی ئەم «تی شێرتانەیان» بۆ فرۆش داناوە کە لە سەریان بە لاقرتییەوە ڕ ستەی «یانەی خۆ ھەڵدانی کابۆل» لە سەر وێنەیەکی داکەوتنی دوو ئەفغانی لە فڕۆکە سەربازییەکەی ئەمریکا نووسراوەو بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانەش بانگەواز بۆ فرۆشتنی کراوە.

ئەم «تی شێرت»ـە لە ڕەنگ و ئەندازەی جۆربەجۆردا بەرھەم ھاتووەو تەنانەت گەنجێک لەبەری کردووەو خۆی پێ دەنوێنێ.

لە کاتێکدا کە زۆرێک لە ھەڵسوڕاوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو ھەنگاوەیان بە قیزەون و دزێو ناو بردووە، کەچی فرۆشەرانی ئینتێڕنێتی جل و بەرگ لە ئەمریکا بۆ قازانج کردن لە کوێرەوەری و چارەڕەشیی خەڵکانی تر ھەوڵ د ەدەن.

ھەڵبەت دیارە ئەم کارە لە ئەمریکادا دیاردەیەکی تازە نییەو لە مانگی ژوئەنیش دا، قرۆشگەی ئامازۆن «تی شێرت»ێکی ھەراسازکەری بۆ منداڵان خستە ڕوو کە لە سەری وێنەیەکی «درێک شۆڤین» ئەفسەری پێشووی پۆلیسی مینەسوتاو بکوژی «جۆرج فلۆید»ی لە کاتێکدا کە زەنگۆڵی لەسەر ملی قوربانییە ڕەش پێستەکەی دانا بوو، لەچاپ دابوو.

342/