AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٢١ ئاب ٢٠٢١

٣:٠٥:٢٥ د.ن
1171783

ئەمیر «شەھرام ئێرانی»: ئێران و پاکستان قۆڵی ھێزمەندی دابین کردنی ئاسایشتی ناوچەکەن

سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران وتی: ئێران و پاکستان لە تەنیشتی یەکدا قۆڵی ھێزمەندی دابین کردنی ئاسایشتی ناوچەکەن.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەیانیی ئەمڕۆ لە دیداری لەگەڵ ئادمیراڵ «موحەممەد ئەمجەد خان نیازی» سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی پاکستان، وێڕای بەجێ ھێنانی ئاھەنگی ڕێزنان و بەخێرھاتن، وتیشی: وڵاتی پاکستان بەردەوام لە بواری دەریا ئامادە بوونێکی بە تەواوی ھێزمەندانەو ھاواھەنگی ھەبووە.

ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە ، بە دڵنیاییەوە پەیوەندیی لەمێژینەی ھەردووک وڵاتەکە لە بواری دەریایی لە مێژوودا تۆمار دەکرێت، وتیشی: چاوەڕوان دەکرێت وڵاتی پاکستان لە سەر ھەمان ڕێڕەوی پێگەیین و کاریگەر بوونی بەردەوام کات و ئاستی پەیوەندییەکانی  لە گەڵ وڵاتانی موسڵمانی دراوسێ و خاوەنی خاڵی ھاوبەشی مێژوویی و کلتووری بعرزتر کاتەوە.

دەریادار «ئێرانی» وێڕای ئاماژە کردن بە پێشینەی پەیوەندیی ھێزەکانی دەریایی دوو وڵاتی ئێران و پاکستان، وتیشی: پەیوەندیی ھەردووک ھێزی دەریای ئێران و پاکستان بۆ ساڵانی دوورودرێژ دەگەڕێتەوەو بەدرێژایی ئەم پەیوەندییانەش مەشقی ھاوبەش و ئاوێتەی زۆر لە نێوان ھێزی دەریایی دوو وڵات ئەنجامی گرتووەو بە بەردەوامی سەردانی ئاوگەڕەکانی یەکتریان کردووە.
ئەمیر«شەھرامی ئێرانی» بە دەربڕینی ئەمەی کە گرینگترین ستراتژیای کۆماری ئیسلامیی ئێران پەرە پێ دان و پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکان لە سەر بنەمای دیپلۆماسیی بەرەڤانییە، وتیشی: پاکستان وەکو وڵاتێکی موسڵمان کە توانیویەتی دەستی بە ھێزی ناڤۆکی ڕابگات، جێ و شوێنێکی تایبەتیی لە نێو وڵاتانی ئیسلامی دا ھەیە.

342/