AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

١٩ ئاب ٢٠٢١

٩:٢٣:٠٦ د.ن
1171232

ڕاپەڕینی ئیمامی حسەین(ع) و کلتووری خۆڕاگری

کلتووری خۆڕاگری لە ئیسلام و سەرمەشق و ھێمایەکی باشتر لە ڕووداوی عاشوراو ڕاپەڕینی ئیمامی حسەین(ع) شک نابات

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کلتووری خۆڕاگریی سەرچاوەگرتوو لە کلتووری عاشورا ئەمڕۆش ھەر نەک ھەر لە ئاستی تاکەکەسی بە کۆمەڵ دا، بەڵکو لە ئاستی حکومەتی و حکومەتداریش دا ڕێشاندەرە.

یەکێک لە ھەوڵەکانی ھەر حکومەتێک و خواستی ھەر جەماوەرێک ڕەواندنەوەی تۆزوگەردی گەندەڵی و ھەبوونی کەشێکی پاک و زوڵاڵی سیاسییە.

ھەر بۆیە سەرنجدانی فەکتەری مەعنەوییەت بە گشتی و عاشورا بە تایبەتی ھەر بەوجۆرەی کە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی گەلێک جار جەختیان لەسەر کردووە، زۆر گرینگە.

کلتووری خۆڕاگری لە ئیسلام و سەرمەشق و ھێمایەکی باشتر لە ڕووداوی عاشوراو ڕاپەڕینی ئیمامی حسەین(ع) شک نابات. ئەو وانەیەی کە عاشورا فێری مرۆڤایەتیی کرد، ڕاوەستان لە بەرامبەر ھێزە شەیتانییەکان بە تەواوی ھەست و نەستەوەیە.
تەنانەت ئازادیخوازانی بەدەر لە ئیسلامیش لەوانە گاندی کردوویەتی بە سەرمەشقی خۆی.

ئیمام خومەینی(رە) بە ناسیاریی تەواو لە بارەی سیاسەتەکانی ئیستیکباری جیھانی لە مەڕ داسەپاندن و داکۆکی کردن لە ڕژێمی پالەوی لە ئێران و لێکچوونی زۆری لە دەستەڵاتی ئۆمەوییەکان، بە سروش وەرگرتن لە کلتوری بووژێنەرەوەی عاشوراو بەھرە وەرگرتن لە دوو فەکتەر واتە «ئەمر بە چاکەو نەھی لە خراپە» و «ئەرکی ئیلاھی» ڕژێمی دووھەزاروپانسەد ساڵەی پاشایەتیی ڕووخاندو قوتابخانەی مرۆڤ خولقێنی ئیسلامی ژیاندەوەو تەم چەواشەو بیدعەتی لە سیمای سڕییەوە.

342/