AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahar tv
پێنجشەممە

١٢ ئاب ٢٠٢١

١٠:٢١:٣٢ ب.ن
1168935

ئایەتوڵڵا «ڕەییسی» لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی ئەردوغان دا: ھاوکاریی تاران و ئانکارا بەرژەوەندی و قازانجی زۆرە بۆ ئوممەتی ئیسلامی

ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا، پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی واوەتر لە دراوسێیەتی زانی و وتی: ھاوکاریی نزیکی نێوان ئێران و تورکیا بۆ دامەزراندنی ئاگربڕو ئاسایشت و ھەروەھا داشتی و ئاسایشت لە ناوچەکەدا پێویستە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەم پەیوەندیە تەلەفۆنییەدا پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و تورکیای بە گەرم و گوڕو دۆستانەو برایانە ڕاگەیاندو وتیشی: ئێران بۆ ھاوکاری دوولایەنەو نێونەتەوەیی لەگەڵ وڵاتی دۆست و برادەری تورکیا گرینگتیەتییەکی زۆر دادەنێت.

ئایەتوڵڵا ڕەییسی وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی خێراکردنەوەی ڕەوتی پێکھاتنی حەوتەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ھاوکارییەکانی دوو وڵات لە تاران وتیشی: دڵنیام کە ھاوکاریەکانی نێوان ئێران و تورکیا پێشکەوتن و ئۆقرەیی بۆ ھەردووک وڵات و ئاسایشت و. ئەھوەنی بۆ ناوچەکەو بەرەکەت بۆ ئوممەتی ئیسلامیی بەدواوە دەبێت.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە بارستایی جۆربەجۆری ئێران و تورکیا لە پانتایی جیھانی ئیسلام، جەختی کرد:یارمەتی دانی جەماوەری ستەملێکراوی فەلەستین و ڕزگار کردنیان لە ژێر ستەم و چەوساندنەوەی زایونییەکان قەت لە فەرمانی کاری ھاوبەشمان ناترازێت.

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیاش لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وێڕای پیرۆزبایی دووبارە لە ھەڵبژێردرانی «ئایەتوڵڵا ڕەییسی»  وەکو سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و ھەروەھا سەرەخۆشی کردن بە بۆنەی ساڵگەڕی شەھید بوونی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) وتی: بێ گومانم لەوەی کە لە خولی سەرۆک کۆمارەتیی بەڕێزتان ھاوکارییە دوو قۆڵی و ناوچەییەکانمان لە ھەموو بوارەکاندا ھێزمەندتر دەبێت و پەرە دەستێنێ.
ئەردوغان بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەنجومەنی باڵای ھاوکاری بۆ ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات ڕۆڵێکی کاریگەرو گرینگی ھەیە، ھیوای خواست بە بەرپاکرانی ھەرچی خێراتری ئەم دانیشتنە لە تاراندا، وێڕای ھەوڵ دان بۆ پەرە پێ دانی ھاوکاریی نێوان دو وڵات لە نزیکەوە چاوی بە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیش بکەوێت و وتووێژی لەگەڵدا بکات.

سەرۆک کۆماری تورکیا ھەروەھا ستایشی یارمەتیەکانی مرۆڤ دۆستانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تورکیای کرد لە ڕەوتی بەرنگار بوونەوەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەم دواییە لەم وڵاتە دا.

342/