AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

١٠ ئاب ٢٠٢١

١١:٣٠:٥٠ ب.ن
1168383

رەییسی: حکومەتی ئێران پێشوازیی دەکا لە پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ فەڕانسە بەگوێرەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان وڕێزگرتنی بەرامبەر

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: حکومەتی تازەی ئێران پێشوازیی دەکا لە پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ فەڕانسە بەگوێرەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و ڕێزگرتنی بەرامبەر.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەید ئیبراهیم ڕەییسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ لە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە، بەئاماژە بە پێشێلکرانی بەردەوام وئاشکرای وادەو بەڵێنیەکان لەلایەن ئەمریکاوەو هەروەها پابەندنەبوونی سێ وڵاتی ئوروپایی ئەندامی ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام) بە وادەو بەڵێنیەکانی هاوپێوەند، وتی: ئەمریکییەکان بە سەپاندنی بایکۆت وگەمارۆی تازە، بەئاشکرا بەڵێنیەکانیان پێشێل کردو تەنانەت گەمارۆکانیان سەپاندە سەر کاڵا وکەل وپەلی پێویستی مرۆیانەش.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە هەم ئەمریکاو هەم ئوروپاییەکان دەبێ وادەکانیان هاوپێوەند بە بەرجام جێ بەجێ بکەن، وتی: لە هەردانوستانێکدا دەبێ مافەکانی گەلی ئێران مسۆگەر و بەرژەوەندییەکانی نەتەوەکەمان دابین ببێ.

سەرۆک کۆماری فەڕانسەش لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا وتی: ئێران و فەڕانسە دەتوانن بەهاوکاریی خۆیان لەئاراستەی چەسپاندنی سەقام و ئاشتی لەناوچەدا دەدور ببینن.

ئێمانۆئێل مەکرۆن بەئاماژە بە چوونەدەری یەکلایەنەی ئەمریکا لە بەرجام و ڕاگیرانی ڕەوتی جێ بەجێ کرانی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە، وتی: ئێمە لەدووی ئەوەین بگەینە ڕێکارێک بۆ ئەو بابەتەو هیوادارین سەرلەنوێ دانوستانەکان دەس پێ بکرێنەوە.

342/