AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٥ ئاب ٢٠٢١

١١:٥٦:٥٣ ب.ن
1166833

ڕەییسی: بەرماوەی ھێزەکانی بیانی دەبێ ھەرچی خێراتر لە خاکی سووریا بکشێنەوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: بەرماوەی ھێزەکانی بیانی دەبێ ھەرچی خێراتر لە خاکی سووریا بکشێنەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «سەییڕ ئیبراھیم ڕەییسی» دوای نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری «حەمودە سەباغ» سەرۆکی پەرلەمانی سووریا بەدەربڕینی ئەمەی کە سووریا خاوەنی جەماوەرێکی خۆڕاگرو بەتاقەت و دەوڵەتێکی شوێڕشگێڕە، وتیشی: خەڵک و دەوڵەتی سووریا قارەمانانە لە بەرامبەر تیرۆریزمی عیبری و ڕۆژئاوایی دا وەستان و سەرکەوتنیشیان تۆمار کرد.

سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر گەشەی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی تاران و دیمەشق لە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی ھەردووک نەتەوەکە، وتی: ھاوکاری و ھاوڕێیەنیی ئێستای نێوان دوو وڵات ھێزمەندانە بەردەوام دەکەین و ھیچ بەرتەسکیەک لە سەر دێگای گەشەی پەیوەندیی برایانەی نێوان دوو وڵات لە ئارادا نییە.

«ڕەییسی» لە بارەی بەرنامەداڕشتن بۆ بنیاتنانەوەی سووریا وتیشی: دەبێ بەرماوەی بەرماوەی ھێزەکانی بیانی دەبێ ھەرچی خێراتر لە خاکی سووریا بکشێنەوە ھەتا ئەم گەلە بتوانێ ھێزمەندانەو بەلەز ڕەوتی بنیاتنانەوەی وڵاتەکەی دەست پێ بکات.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا ڕێزی گرت لە یادی بوێری و ئازایەتییەکانی شەھیدانی خەباتی دژی ڕەوتی تیرۆریستی لە سووریاو ناوچەکە بە تایبەت «حاج قاسم سولەیمانی».

«حەمودە سەباغ» سەرۆکی پەرلەمانی سووریاش وێڕای ڕاگەیاندنی سڵاوی گەرم و پیرۆزبایی گەرم و گوڕی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا وتیشی: جەماوەرو دەوڵەتی سووریا پشتگرییەکانی خەڵکی ئێرانیان قەت لەبیر ناچێتەوەو یادی شەھید«حاج قاسم سولەیمانی» لە ویژدانی جەماوەری سووریا بۆ ھەتاھەتایە دەمێنێتەوە.

ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران و سووریا چارەنووسێکی ھاوبەشیان ھەیە، وتیشی: خوێنی پاکی جەماوەری سووریاو ئێران تێکەڵ بووەو پەیوەندیی نێوان ھەردووک نەتەوەکە پچڕان ھەڵنەگرە.

342/