به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی چوارشەممە لەو دیدارەدا وێڕای ستایش کردنی بەرخۆدان و خۆڕاگریی جەماوەری خەباتکاری یەمەن لە بەرامبەر موستەکبیران و زۆربێژان دا وتیشی: ئەمڕۆکە یەمەن بووەتە ھێمای بەرخۆدان و خۆڕاگری لە ھەمبەر ئیستیکباری جیھانی و جێگای شانازییە بۆ جیھانی ئیسلام و جیھانی عەرەب.
سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: بەرخۆدان و خۆڕاگریی پیاوانەی خەڵک و لاوانی یەمەنی لە ئاراستەی سەربەرزی و سەربەخۆیی خۆیان لە ھەمبەر ئیستیکبارو بەکرێگیراوەکانیاندا، تەواوی دنیای بە خۆیەوە ئەبڵەق کردووەو ئەم شانازییەش نەک ھەر بۆ جەماوەری یەمەن، بەڵکو ھی تەواوی موسڵمانان و ئازادیخوازانی جیھانە.
«موحەممەد عەبدۆسسەلام» ناردراوی تایبەتیی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەنیش لە دیدارەکەدا وتی: یەمەن ھەنگاوگەلێکی بەرزی لە ئاراستەی گەشەو پێشکەوتن ھەڵگرتووەو لەم ئاراستەیەش دا خۆی بە پاڵپشت و شان بە شانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەزانێت.
ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران و یەمەن لە بەرەیەکی ھاوبەشدان دژی ئیستیکباری جیھانی، وتیشی: جەماوەری یەمەن ڕێبازی بەرخۆدانیان ھەڵبژاردووەو ھێزمەند تر لە جاران ئەم ڕێبازەش بەردەوام دەکەن.
342/