به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «ئەردوغان» لەم پەیامە توییتێرییەی دا ستایشی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و سەرکردەکانی ھێندێک لەو وڵاتانەی کرد کە پشتگرییان لە ھەوڵی تورکیا بۆ کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئەم وڵاتە کرد بوو.
سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەدا لە توییتێرەکەی نووسی: من بە نوێنەرایەتی لە لایەن گەلەکەمەوە ستایشی تەواوی ئەو وڵات و ڕێکخراوە دۆستانە دەکەم کە لە خەباتی دژی ئاگرکەوتنەوەکە لە دارستانەکان پشتگرییان لە ئێمە کردو سەرەخۆشییان لێ کردین و ئامادەیی خۆیانیان بۆ ناردنی یارمەتی و کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە ڕاگەیاند بوو. بە ھیوام ھەرچی خێراتر ئەم قۆناغە دژوارە وەپشت سەر بنێین.
ناوچەکانی باشووری تورکیا زیاتر لە حەوت ڕۆژی بەردەوامە کە لە ئاگردا ھەڵدەقرچێ و بڵێسەی ئاگرەکەی خەریکی ھەڵلوشینی ھەموو شتێکە. ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەکانی باشووری تورکیا زیاتر لە سەدان دۆنم دارستانی ئەم وڵاتەی کردووە بە خۆڵەمێش.
342/