AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٢٨ تەمووز ٢٠٢١

٣:٥١:٤١ د.ن
1164228

١٤ی گەلاوێژ ئاھەنگی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران بەڕێوە دەچێت

ئاھەنگی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران ١٤ی گەلاوێژ بەڕێوە دەچێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئاھەنگی سوێند خواردنی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی گەلاوێژ کاتژمێر ٥ بەکاتی ئێران لە مەجلیسی شورای ئیسلامی بەڕێوە دەچێت.

«موحەممەد عەلی موحسنیی بەندپەی» نوێنەری جەماوەری «نەوشەھر» لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئاشکرای مەجلیس دا ڕایگەیاند: ئاھەنگی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی گەلاوێژ کاتژمێر ٥ی سەرلەئێوارە بەکاتی ئێران لە مەجلیسی شورای ئیسلامی بەڕێوە دەچێت.

342/