به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە ھەرلە سەرەتای دیداری ھەڵسوڕاوانی ئابووریی ئێرانی و سووری کە بە ئامادە بوونی «موحەممەد سامەر ئەلخەلیل» وەزیری ئابووری و بازرگانیی دەرەوەیی سووریا ئەنجامی گرت، وتی: دەبێ بۆ بەشداریی کەرتی تایبەتیی دوو وڵات لەڕووی بارستایی ئابوورییەوە بەستێنێکی لەبار فەراھەم بکرێت.
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئەمڕۆ خەباتکارانی بەرەی شەڕی ئابووری و بازرگانی دەبێ وەک ئەو خەباتکارو جەنگاوەرانەی کە لە شەڕی سەربازی و ئاسایشتی دا ھەوڵیان دا، ھەوڵ بدەین.
بە قسەی قاڵیباف، سەردانەکەی بۆ سووریا بە مەبەستی پەرە پێ دان و قوڵ کردنەوەی چالاکییە ئابووری و کشت و کاڵی و بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵات ئەنجامی گرتووە.
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دوێنێ سێ شەممە بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی سووری گەییشتە دیمەشق.
342/