به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەشی پەیوەندییە گشتیەکانی بنکەی «حەمزەی سەییدۆششوھەدا(ع)»ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: درەنگانێکی ڕۆژی دووشەممە لە سەر سێ شەممە دەستەیەک لە چەکدارانی دژەشۆڕش لە ناوچەی سەرسنووری شارستانی «شنۆ»ی باکووری ڕۆژئاوای ئێران بەنیازی دزەکردنە نێو خاکی ئێران بوون کە لە ئەنجامی وریایی و لەسەرھەست بوونی خەباتکارانی ئەم بنکەیە، شکستیان ھێنا.
لە ئاگاداری نامەکەدا ھاتووە: بە دەست کردنەوەی دەستبەجێی خەباتکارانی بنکەی «حەمزەی سەییدۆششوھەدا(ع)» لە پێکدادان لەگەڵ دزەکردووەکان، ئەندامانی ئەو تاقمە دژەشۆڕشە بە ناچاری ھەڵاتن و ناوچەکەیان بەجێ ھێڵا.
شارستانی «شنۆ» لە باشووری ئازەربایجانی ڕۆژئاواو لە درێژایی سنوورەکانی ئێران لەگەڵ دوو وڵاتی تورکیاو عێراق دا ھە ڵکەوتووە.
342/