AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٩ تەمووز ٢٠٢١

٢:٥٠:٢٥ د.ن
1158526

پەیامی سەرەخۆشیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوابەدوای کۆچی دوایی سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوابەدوای کۆچی دوایی سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، دوابەدوای کۆچی دوایی سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەم پەیامەدا کۆچی دوایی خەباتگێڕی ماندوویی نەناس «ئەحمەد جبرەئیل»ی لە گەلی فەلەستین و تەواوی خەباتکاران و ھەڵسوڕاوانی بواری پڕشۆری خەباتی فەلەستین و تەواوی ڕۆڵگێڕانی خۆڕاگری لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیاو ھەروەھا لە کەس و کاری  سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین سەرەخۆشیی کرد.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەم پیاوە بوێرە تێکۆشەرە، تەمەنی خۆی بۆ خەبات لە پێناوی نیشتیمانی داگیرکراوو گەلە چەوساوەکەی دایە سەر.

342/