به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا «ئەسەد» وێڕای پیرۆزکردنی سەرکەوتنی ڕەییسی لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران، بۆ بەڕێزی لە پۆستی سەرۆکی ھێزی کارگێڕیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاراستەی پێشکەوتنی زیاترو بەردەوامیی وەدی ھاتنی دەستکەوتەکان لە ھەموو بوارەکاندا ئاواتی سەرکەوتنی خواست.
ھەردووک لا ھەروەھا لە سەر خواست و لێبڕاوانی خۆیان بۆ بەردەوامیی ڕەوتی ھێزمەندکردنی ھاوکارییە دوو قۆڵییەکان لە ھەموو بوارەکان و درێژەی ڕاوێژو ھاواھەنگی لە بارەی پرسەکانی جێی سەرنجی ھەردووک لا جەختیان کرد.
ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراھیم ڕەییسی لە سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی بە دەستخستنی زیاتر لە ١٨ ملوێن دەنگ وەکو سەرۆک کۆماری ئێران دیاری کرا.
342/