AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٥ تەمووز ٢٠٢١

١:٥٩:٤٣ د.ن
1157166

سەربازانی ئەمریکی لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی فرات داگیرکەرن

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق و هەروەها ڕۆژهەڵاتی فرات لە سووریاسەربازانی داگیرکەر دێنە ئەژمار.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ئەلمنار، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا وتی: مێدیا ئەوەی کە لە مەیدان تێدەپەڕێت بڤەیان دەکات. لایەنی میدیایی کە ئەبێ ئێمە زیندووی بکەینەوە ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕژێمی ئیسرائیل و گەورەیی ئەمریکی واتا بەرەنگار بوونەوەی دوو پڕۆژەی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکەیە. لە ئەو ڕووبەڕوو بوونەوەی جوداکردنەوەی بوارەکانی بەرەنگار بوونەوە نابێت بوونی ببێت.

گەورەیی ئەمریکا لە بەرژەوەندی ئیسرائیلە

ناوبراو جەختی کرد: گەورەیی ئەمریکا بووەتە هۆی ئەوەی کە هەموو ئیمکاناتی ناوچەکە لە بەرژەوەندی زایۆنییەکان بێت. ڕژێمی زایۆنی بە هۆی زۆربێژی و پاڵپشتییەکانی ئەمریکایە.

سەربازانی ئەمریکی لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی فرات داگیرکەرن

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا لە درێژەدا زیادی کرد: هێز ئەمریکی هێزی داگیرکەر لە عێراق و هەروەها ڕۆژهەڵاتی فراتن.

ناوبراو لە درێژەدا جەختی کرد: هەر جۆرە پیوەرێک کە بتوانێت حەق و ڕاستیی پێ بپێوێنرێت ئێمە ئەوە لە ئارمان و پرسی فەلەستین دەیبینین و لە گفتوگۆی مێدیایی بەرەی بەرخۆدان.

فیتنەی ڕەش ئامانجی فەرامۆشی فەلەستین بوو
ناوبراو لە درێژەدا جەختی کرد: هەر جۆرە پێوەرێک کە بتوانرێت حەق و ڕاستیی پێ بپێویت ئێمە ئەوە لە ئارمان و پرسی فەلەستین دەبینین و لە گفتوگۆی میدیایی بەرەی بەرخۆدان. فیتنەی ڕەش یەکێک لە ئامانجەکانی ئەگەر سەرکەوتنی بەرخۆدان نەبوو ئەوە بوو کە فەلەستین فەرامۆش بکرێت. گفتوگۆی مێدیایی لە بەرەی بەرخۆدان لە سەر مافی گەلی فەلەستین لەسەر خاکەکەی و مافی سووریا لەسەر گوڵانی سووریا پشتی بەستووە.
مێدیاکانی بەرخۆدان پاڵپشتی بەرەی بەرخۆدانن
نەسروڵڵا زیادی کرد: مێدیاکانی بەرخۆدان قەسیدەی سەرکەوتن دەخوێننەوە. مێدیاکانی بەرخۆدان پشتیوانی سەرکەوتنەکانی بەرەی بەرخۆدان و سەپاندنی یاساکانی شەڕ بە سەر ئیسرائیلن. 
خاڵە لاوازییەکانی دوژمن دەناسین و لە ئەو ڕێگایەوە بە سەریدا سەر دەکەوین
ناوبراو وتی: ئێمە خاڵە لاوازییەکانی دوژمن باش دەناسین تا لە ئەو ڕێگایەوە بە سەریدا سەربکەوین. لە شەڕی دەروونیدا پشت بە درۆ نابەستین. یەکێک لە گرینگترین خاڵە بەهێزەکانی بەرەی بەرخۆدان ڕاستبێژی لە گواستنەوەی هەواڵ و ڕاستییەکانە. 
بەرخۆدان هەر بەڵێنێکی داوە کردەیی کردووەتەوە
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان زیادی کرد: بەرخۆدان بەڵێنی ئازاد کردنی دا و کردەیی کردەوە، بەڵێنی ئازادی دیل کراوەکانی دا و کردەیی کردەوە. بەرخۆدان لە فەلەستین بەڵێنی بەرگری لە قودسی دا و کردەیی کردەوە.

342/