به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بیژەن نامدار زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران بە پیداگری لەسەر ئەمە کە بڕیاری ئوپێک پلاس هیچ کارتێکەریەکی لەسەر ئیرادەی ئێران بۆ بەرزبوونەوەی وپەرەپیدانی هەناردەکرانی نەوت نیە وتی: هەرکات بایکۆتەکان هەڵگیردرێت لە کات وزەمەنی مومکین دا دەگەڕێینەوە بۆ بازاڕ.
زەنگەنە دوای کۆتایی هەژدەهەمین کۆبوونەوەی ئوپێک پلاس بە راگەیاندنی ئەمەکە لەم کۆبوونەوەیە دا لەبارەی گەڕانەوەی ئێران بۆ بازاڕی نەوتیش قسە کرا وتی: هۆی درێژخایاندنی کۆبوونەوەکە بە هۆی ناکۆکی ھەندێ لە ئەندامان لەسەر پشک وبەشیان بوو.
وەزیری نەوتی ئێران هەروەها وتی: ژمارێک لە وڵاتان وابیر دەکەنەوە بێ ئیسافی کراوە وھەندێ پشکی زۆرتریان وەرگرتووە.
هەژدەهەمین کۆبوونەوەی ئوپێک پلاس لە حاڵێکدا بێ ئاکام کۆتایی پێهات کە بڕیارە ڕۆژی دوشەممەی ئەم حەوتەیە ئەم وڵاتانە هەمدیسان بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس ، کۆببنەوە.
لەم کۆبوونەوەیەدا لەبارەی چۆنیەتی بەرزبوونەوەی بەرەبەرەی بەرهەم هێنانی نەوت، بەپێی ڕێککەوتنی ساڵی ڕابردوو ٢٠٢٠ ، لەسەر ٢٣ ئەندامی ئوپێک پلاس بڕیار دەدرێت.
342/