به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مەجید تەخت ڕەوانچی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە وەڵام بە نامەی ئەم دواییەی نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا، تۆمەتەکان لەسەر ئێرانی ڕەت کردەوە و هێرشی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر سنووری عێراق و سووریای، بە توندی ئیدانە کرد.
لەو نامەیەدا هاتووە: چەند جار لە ڕابردوودا، لەوانە لە نامەکانی خودی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، ڕاشکاوانە وتوومە کە کۆماری ئیسلای ئێران لە هیچ هێرشێکی چەکداری لەلایەن هیچ بنکە یان کەسێکەوە بۆ سەر فەرمانبەران یان دامەزراوەکانی ئەمریکا لە عێراق، دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی نەبووە.
تەخت ڕەوانچی نووسی: کەواتە، هەر جۆرە هەوڵێک بۆ دانە پاڵی ئاوەها تۆمەتێک بە ئێران، ناڕاست و بێ بنەمایە و هەر بۆیە بە توندی ئەو پڕۆپاگەندانە ڕەت دەکەینەوە و لە باری مافەوانییەوە پووچ و بێ کاریگەرە.
342/