AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahar tv
پێنجشەممە

١ تەمووز ٢٠٢١

١:٠٥:٢٣ د.ن
1155862

بەبڕیاری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، «موحسینیی ئێژەیی» بوو بە سەرۆکی ھێزی دادی ئێران

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی «موحسینیی ئێژەیی» وەک سەرۆکی ھێزی دادی ئێران دیاری کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی لە بڕیارێکدا «غوڵامحسەین موحسینیی ئیژەیی»ی وەک سەرۆکی ھێزی دادی ئێران دیاری کرد.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی لەم بڕیارەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر گرینگایەتی دانی بەبڕشتانە بە ئەرکەکانی دەزگای داد لە یاسای بنەڕەتی و ھەروەھا بەردەوام کردنی ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی ئێستا، پەرە پێدانی تەکنۆلۆژیای تازە لە دەزگای دادو دانانی کەسانی لێوەشاوەو جیھادی لە ئەرک و بەرپرسایەتییەکان و ڕێزنان لە خزمەتی دادوەرە دەستپاکەکان و ھاوکات ڕووبەڕوو بوونەوەی لێبڕاوانە لەگەڵ پێشێلکاری و پەیوەندی لەگەڵ دەقی جەماوەری ل ڕیزی چاوەڕوانییەکانی خۆی لە سەرۆکی تازەی ھێزی داد باس کرد.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لە بڕیارەکەی دا جەختی لەوەش کردەوە کە، لەئێستادا کە جەنابێ ڕێزدار «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» بە دەنگی جەماوەری ئێران شانازیی خزمەت کردن لە پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێرانی پێ بەخشراوە، وێڕای ستایشی فراوانی خزمەتە پڕبایەخەکانی بەڕێزی لە ماوەی بەرپرسایەتییەکەی لە ھێزی دادو ئەو کارنامە پڕلە شانازییەی کە لە بنیاتنانی ھەنگاوەکاراو ھەرماوەکان لەخۆی بەجێ ھێڵاوە، بەڕێزت، «موحسنیی ئیژەیی» کە جیا لە شیاوەتییە یاساییەکان، خاوەنی ئەزمونی گرانبایی و ناسیاریی قوڵ و پێشینەی پرشنگدارن لە بواری دادەڤانی دا، بە پێی بنەمای سەدوپەنجاو حەوتە بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ھێزی داد دیاری دەکەم.

342/