AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahar tv
دووشەممە

٢٨ حوزەیران ٢٠٢١

١٢:٤٩:٤٧ د.ن
1154754

رێبەری باڵای شوڕش : ھەڵبژاردن حەماسە بوو ، ھیوای دوژمن بە کێشەکانی بژیو ، دەرخستی لێوەشاوەییەکان و کۆرونا نەھاتەدی

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی فەرمووی : گەلی ئێران لە بارودۆخی کۆرۆنایی و دژواریە ئابووریەکان وەک براوەی سەرەکیی ھەڵبژاردن ، شکست و ناکامیی بە نسیب دومنانی ئێران و گرێدراوان بەوان کرد .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ، رۆژی دوشەممە لە چاوپێکەوتنی سەرۆک و بەرپرسانی ھێزی دادڤانی کە بە بۆنەی حەفتەی دادڤانی بەڕێوەچوو ، چالاکیی ھەزاران دەزگای پڕۆپاگەندەیی لەوان میدیاکانی ئەمریکی و ئینگلیسی و ھەندێ وڵاتی کۆنەپەرستی رووڕەش و دەکارھێنانی ھەندێ کەسی خایینی ئێرانی بۆپاشگەزکردنەوەی خەڵک لە ئامادەبوون لە ھەڵبژاردن لە جیھان دا بێوێنە زانی و فەرمووی : ئەوان ھیوایان بە ھەندێ بیانوو بوو وەکوو کێشەی گوزەران یان ھەندێ رووداوی دیکە وەک باسی دیاریکردنی لێوەشاوەیی .

رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ، پرسی کۆرۆنا و کارتێکەریی نزیکەی سەتی 10ی لەسەر ھاوبەشیی بە پێی حیساباتی شارەزایانی بیر خستەوە و فەرمووی : سەرباری تێکڕای ئەو کێشە و گرفتانە ، خەڵک بە جۆش و خرۆش و لێدوانی گەرموگوڕ ، لە کات و ساتە بەراییەکانی بەیانیی ، حەماسەیەکی گەورە و راستەقینەیان ئافراند و مستێکی قاییمیان وەشاند لە سینگی بایکۆتکەران و ناحەزان و دوژمنان .

بەڕێزیان ھەندێ رووداو لە ماوەی ھەڵبژاردنی بە مایەی پەند و ئەزموون زانی و فەرمووی : لە دیبەیتەکان دا فرەجۆریی سەللیقەکان بینرا ، لە ھەمان کات دا ھەموو بەربژارە بەڕێزەکان لەسەر ئەوە کۆک بوون کە کێشە ئابووریەکانی وڵات رێگاچارەی ھەیە و چەقبەستووییەک نیە .

رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسامیی بە بیرخستنەوەی ھەڵبژاردنی ئەمریکا و جوێندانی بەربژاران بە یەکتر ، فەرمووی : ئەمریکیەکان سەرمەشقێکی باش نین کەوابوو لە پرسە سیاسیەکان دا دەبێ بە رەچاوکردنی رێز و حورمەت و لایەنی شەرعی و بێ بوختان و بێ ڕێزی قسە بکرێ نەک ئەوەی کە شێوازی جوێن بە یەکتردان و بێڕێزی ئەمریکیەکان و ترامپ دەکاربێت .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە لێدوانەکانی کاربەدەستێکی ئەمریکی لە بارەی ھەڵبژاردنەکانی ئێران فەرمووی : ھەڵبژاردنی ئەمریکا لەبەرچاوی ھەموو خەڵکی جیھان بوو بە کەتن ئێستا ھەمان کەتن کەرانە دوای چەند مانگ زمانیان دەرکێشاوە و تانە لە ھەڵبژاردنی ئێران ئەدەن لە کاتێک دا کە ئەوان بەو کەتنە ، ئیتر نابێ لە بارەی ھەڵبژاردن قسە بکەن .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ھەروەھا  بە ئاماژە بە تاوانکاریی کارەساتباری مونافقین ( موجاھیدینی خەڵق) لە شەھیدکردنی ئایەتوڵڵا بەھەشتی و نزیکەی 70 کەس لە کەسایەتیەکانی دیکە فەرمووی: فەڕەنسە و وڵاتانی دیکەی بانگەشکاری مافی مرۆڤ بە ئازادیی چالاکیی دەکەن کە مرۆڤ لە بێشەرمیی رۆژاواییەکان لە بانگەشەکانی مافی مرۆڤ و پێدانی مینبەر و پشتگری لە تیرۆریستان سەرسام دەبێ .

342/