به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە سەرنجدانی ئەو تەگبیرانەی کە لە بارەی پاراستنی بیناکانی سەربە ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ڕەچاو کراوە، ھەوڵەکەی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بەرلەوەی کە زیانێک بە بیناکە بگەیەنێت، پوچەڵ کرایەوەو تێکدەران ئەو ھەوڵەیان سەری نەگرت.
لەسەرھەست بوونی دامەزراوەو پێکھاتەکانی پاراستن و ئاسایشتی لە بواری ناس کردن، دۆزینەوەو بەرنگار بوونەوەی کرداری تێکدەرانە بۆ زەبروەشاندن لە چالاکیی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران، ڕێگر بووە لە بەردەم تێکدانی ڕەوتی چالاکییەکانی ئێران لە بواری ناڤۆکی دا.
لە ئێستاش دا چۆنیەتیی ڕووداوەکەی ئەمڕۆ بەیانی و ھەروەھا ناس کردنی ھۆکارەکانی لە بەرنامەی کاری سەرچاوەکانی بەرپرس دایە.
342/