به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەزرەتی ئیمامی ڕەزا(ع) لە ڕۆژی ١١ی زیقەعدەی ساڵی ١٤٨ی کۆچیی مانگی لە شاری مەدینەی منەووەرە چاوی بە دنیا ھەڵێنا.
مەزنایەتیی ئیمامی ڕەزا(ع) وێردی زمانی ھەمووان بوو. لە ھەر شوێنێکدا باسی بەرزی و مەزنایەتیی ھاشمییەکان و عەلەوییەکان و فاتیمییەکان دەکرا، ئەو بەڕێزەیان وەک تاقە میراتبەری ئەو ھەموو پیرۆزایەتی و بوێری و گەورەییە دەزانی.
سەردەمی ژیان و ئیمامەتی حەزرەتی ئیمامی ڕەزا(ع)، سە ردەمی گەییشتنە لوتکەی ھۆگریی خەڵک بەرامبەر بە ماڵباتی پێغەمبەر(ع) و پەرەسەندنی بنکەی جەماوەریی ئەم بنەماڵە بەرزوپیرۆزەیە.
ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتنی ساڵگەڕی لەدایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی ئیمامی ڕەزا(ع) ھەشتەمین ئیمامی موسڵمانانی جیھان لە ھەموو خوشکان و برایانی بڕودار پیرۆز دەکات.
342/