به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەید ئیبراھیم رەییسی ئەمڕۆ دوشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە گەڵ پەیامنێران لە بواری سیاسەتی دەرەوە گوتی ، لە رەھەندی سیاسەتی دەرەکی دەبێ دونیا بزانێت کە رەوشەکە بەم ئامادەبوونە حەماسیەی خەڵک گۆڕاوە و ئەو رەوشە نوێیە لەبەردەم دونیادایە و دەبێ لە سیاسەتی دەرەکی و بارودۆخ بزانن کە تا ئەمڕۆ گوشاری زۆرینە لەسەر خەڵک کەڵکی نەبووە کەوابوو دەبێ پداچوونەوە بکەن و بگەڕێنەوە .
رەییسی بە ئاماژە بە دانوستانی ڤیەنا بۆ ژیاندنەوەی رێککەوتنی ناڤۆکی گوتی : ھەر دانوستانێک کە بەرژەوەندیی نیشتمانیی تێیدا دەستەبەر بکرێت داکۆکیی لێدەکەین بەڵام ئێمە رەوشی ئابووریی و بارودوخی خەڵک بەم دانوستانە نابەستینەوە و رێگا نادەین بە جۆرێک دانوستان بۆ دانوستان بێت .
رەییسی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە پرسەکانی ناوچەیی و موشەکیی دانوستان ھەڵناگرن گوتی :رۆژاواییەکان لە پرسێک دا کە دانوستانی لەسەر کراوە و گرێبەستی بۆ کراوە ، بەپێی بەڵێن نەجوڵانەوە ، چۆن دەیانھەوێ بێنە نێو پرسی نوێ .
سەرۆک کوماری ھەڵبژێردراوی ئێران لە وڵامی پرسیارێک کە ئایا بە نەمانی بایکۆتەکان ئامادەیە لە گەڵ سەرۆکی ئەمریکا دانیشێ ، بە کورتی کوتی : نەخێر .
342/